له گه‌رمیان ژنێك دواى منداڵبوون ستافێکی پزیشكى ژیانى له مردن رزگارده‌كه‌ن

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له شارى كه‌لار ژنێك دواى منداڵبوون تووشى خوێنبه‌ربوونێكى زۆر ده‌بێت و له لایه‌ن پێنج پزیشك و ستافێكه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى قورسى بۆ ئه‌نجامده‌درێت كه ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و ژیانى رزگار ده‌كه‌ن.
گۆران محه‌مه‌د بەڕێوه‌به‌رى كارگێرى نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون به SNNى راگه‌یاند: لە نەخۆشخانەكه‌یان كه تاكه نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونە له گه‌رمیان و ده‌وورووبه‌رى، نەشتەرگەریی دواى منداڵبوون بۆ ژنێك ئەنجامدرا کە تووشی خوێنبەربوون ھاتبوو به جۆرێك ژیانى زۆر كه‌وتبووه مه‌ترسییه‌وه.
وتیشى “نەشتەرگەرییەکە به شه‌ش کاتژمێر ئەنجامدراو تێیدا پێنج پزیشكى پسپۆڕ‌و بێهۆشكار و هه‌روه‌ها ستافێكى ته‌واو له په‌رستارو كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ش هاوكاریان بوون به شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشه‌كه 18 بوتڵ خوێن كرایه له‌شیه‌وه و توانرا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى سه‌ركه‌وتووى بۆ ئه‌نجامبدرێت و ژیانى نه‌خۆشه‌كه رزگار بكرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


