
لۆکا مۆدریچ
SNNsport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی ئەستێرەی کرواتی یانەکەی لۆکا مۆدریچ تا ساڵی 2022 نوێ دەکاتەوەو بۆ وەرزێکی تر لە ریزەکانی دەیهێڵێتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا مۆدریچ و ریاڵ مەدرید رێککەوتنی سەرەتاییان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان کردووە،ئەو یاریزانە بۆ وەرزێکی تر گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوەو تا 2022 لە یانەی شاهانە دەمێنێتەوە.
یانەکە پاداشتی باری جەستەیی نایابی ئەو یاریزانە و شێوەی یاریکردنی و سەرکردایەتیەکەی لە یاریگادا وای لێکردووە گرێبەستی نوێ بکاتەوە.
هەروەها مۆدریچ لە خولی ئەمریکی و قەتەری ئۆفەری بۆ هاتبوو، بەڵام ئارەزووی مانەوەی هەبوو لە یانەکە، یانەی شاهانە بڕیاریدا بۆ وەرزێکی تر گرێبەستی نوێ بکاتەوە.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



