“ترەمپ واژووکردنی پاکێجی بووژانەوەی ئابووری دوابخات ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری به‌دواوه ده‌بێت”

بایدن و ترەمپ
SNN
جۆی بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا ھۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ترەمپ واژووکردنی پاکێجی بووژانەوەی ئابووری دوابخات ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتبار و وێرانكه‌ری به‌دواوه ده‌بێت.
بایدن وتی “خۆدزینەوەی ترەمپ لە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی وێرانکەر بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ئەمڕۆ نزیکەی 10 ملیۆن ئەمه‌ریکی بیمەی بێکاریان لەدەستداوە، پاکێجێك بۆ ھاوکاری و بیمەی بێ‌کاری لەلایەن کۆنگرێسی ئەمه‌ریکاوە پەسەندکراوە و پێویست بوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا واژووی لەسەر بکات، بەڵام ترەمپ بەبیانووی ئەوەی کە پارەکە کەمە و پێویستە ھەر خێزانێك لەجیاتی 600 دۆلار 2 ھەزار دۆلاری پێبدرێت، ئامادە نیە پاکێجەکە واژوو بکات.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



