زیاتر له شه‌ش مانگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا داخراوه

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى خۆپیشاندانى هۆزێكى عه‌ره‌بى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا كه داواى ده‌ركردنى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌یان ده‌كرد زیاتر له شه‌ش مانگه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا كه به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى كورده داخراوه و هیچ فه‌رمانبه‌رێك ده‌وامى تێدا ناكات.
نزیكه‌ى شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر عه‌ره‌به‌كانى هۆزى كروى له جه‌له‌ولا دژى روخاندنى خانووه‌كانیان خۆپیشاندانیان كرد و به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولایان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى له ده‌ستى هه‌بووه له روخاندنى ئه‌و خانوانه كه له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعش روخان.
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسى پێشووى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاند: دواى ئه‌و خۆپیشاندانانه و هه‌ره‌شه‌ى عه‌ره‌به‌كانى هۆزى كروى له لایه‌ن هێزێكى عێراقیه‌وه توانرا به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى یوسف یه‌عقوب له نێو بیناى ناحیه ببەنه ده‌ره‌وه و له‌و رۆژه‌وه خۆپیشانده‌ران قوفڵیان داوه له ده‌رگاى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كه.
وتیشى: هه‌ر بەهۆی ئەو هاووڵاتیە عەرەبانەوە هیچ فهرمانبەرێكى ناحیه ئاماده‌نه‌بوون برۆنه‌وه ده‌وام و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌رێوه‌به‌رى ناحیه ئیشوكاره‌كانى له ماڵه‌وه‌ى خۆیان به‌رێده‌كرد تاوه‌كو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركرا ناچار جهلهولاى جێهێشت، ئێستا ئیشوكاره‌كان هه‌مووى په‌كیان كه‌وتووه.
هه‌ر له به‌ر خۆپیشاندانى ئه‌و هۆزه عه‌ره‌به كه له‌سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعش زیاتر له دوو هه‌زار خانوویان رووخا، پێشتر دووجار به‌رێوه‌به‌رى ناحیەکە ده‌ستگیركرا، له دواهه‌مین بڕیاریدا حكومه‌تى عێراق به تۆمه‌تى روخاندنى ئه‌و خانوانه فه‌رمانى دەستگیر كردنى ده‌كردووه بۆ به‌رێوه‌به‌رى ناحیه و دوو براى كه یه‌كێكیان ئه‌وكات به‌رێوه‌به‌رى ئاسایش بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى و به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



