
SNN
بە گوێرەی ناوەندێکی توێژینەوەی بەریتانی، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2028 ئابووری چین ببێتە پێشەنگی ئابووری وڵاتانی جیهان و پێش ئەمریکا بکەوێت.
ناوەندی توێژینەوە بۆ ئابووریناسی و بازرگانی، لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی پێشبینییەکان ئابووری چین لەدوای زاڵبوونی ئەو وڵاتە بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چەند ساڵی داهاتوودا، بە خێراییەکی زیاتر لە ئەمریکا و ئەوروپا گەشەدەکات.
بە پشت بەستن بە ئاستی گەشەی وڵاتان، ئەو ناوەندە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت حەوت ساڵی دیکە چین ببێتە خاوەن گەورەترین ئابووری جیهان، لەدوای ئەویش ئەمریکا، هەرچی هیندستانیشە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2030دا ببێتە خاوەن سێهەم گەورەترین ئابووری لە جیهاندا.
ئەو ناوەندەی توێژینەوە بەراوردکاریەکی کردووە لە نێوان ئاستی گەشەی ئابووری چین و ئەمریکا کە ئێستا رکابەریەکی بەهێزی یەکترن و وتوویەتی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی 2022-2024 پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووریەکەی لەسەدا 1.9 بێت، بەڵام چین تا ساڵی 2025 گەشەی ئابووریەکەی دەگاتە لەسەدا 5.7.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



