سلێمان هەڵشۆی ئامادەیە بە ڕێککەوتنی عەشایریی بەشێک لە پارەی ئەو هاوڵاتیان بداتەوە

سلێمان هەڵشۆیی
SNN- محەمەد مستەفا
بەشێک لەو هاووڵاتییانەی مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆی ئەنجامداوە، باس لەوە دەکەن دار و دەستەکەی بە بەهایەکی زۆر باخ و خانوو و ئۆتۆمبێل و زێڕیان هەیە و دەبێت ئەو موڵک و ئۆتۆمبێل و زێڕە بفرۆشن و قەرەبووی ئەوانەی پێبکەنەوە کە پارەیان پێداوە .
لوقمان برادۆستی نوێنەری بەشێک لەو هاووڵاتییانەی مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆی کردووە و زەرەرمەند بوون بە SNN ی ڕاگەیاند “ئەوان دوێنێ یەکشەممە لەگەڵ چەند کەسێکی تر بەڕەزامەندی هێزە ئەمنییەکانی ڕاپەڕین لە بەندیخانە سلێمان هەڵشۆیان بینیوە و بۆ ماوەی نزیکەی 2 کاتژمێر لەگەڵی دانیشتوون” .
وتیشی: “سلێمان هەڵشۆی باسی لەوەکردووە کە لەو مامەڵەیەی ئەنجامی داوە ئیفلاسی کردووە و بە تەنهاش نەبووە، بەڵکو چەند کەسێکی تری لەگەڵدا بووە و خۆشی سکاڵای لەسەر هاوبەشەکانی تۆمارکردووە و پێیوابووە بەشێک لە هۆکاری ئیفلاسبوونەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاوبەشەکانی .”
لوقمان برادۆستی باسی لەوەشکرد، سلێمان هەڵشۆی رەتیکردۆتەوە مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنی (بیتکۆین)ی کردبێت، ئەو ئامادەیە لە ڕێگەی ڕێککەوتنی عەشایەریی بەشێک لەو پارەیە بداتەوە کە هاووڵاتییان پێیانداوە، ئەویش لە ڕێگەی فرۆشتنی ئەو موڵک و ئۆتۆمبێل و داهاتەی کە خۆی و هاوبەشەکانی دەستیانکەوتووە.
لوقمان برادۆستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە سنووری قەزای پشدەر سلێمان هەڵشۆی و هاوبەشەکانی بە بەهایەکی زۆر باخ و خانوو و ئۆتۆمبێلی گرانبەها و چەک و زێڕیان کڕیوە کە دەتوانرێت بە فرۆشتنیان بەشێک لەو پارەیە بدرێتەوە بەو هاووڵاتیانەی کە پارەیان بە سلێمان هەڵشۆی داوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



