
كۆنگرهى رۆژنامهوانى ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
بڕیارە سەرەتایی ساڵی داهاتوو شاندی دانوستانی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 بچێتەوە شاری بەغدا.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند “بڕیار وایە دوای سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ شاندەکە بگەڕێتەوە بەغدا و درێژە بە گفتوگۆكانی بدات لەگەڵ حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق” .
وتیشی: “چوونی شاندی هەرێم ئەمجارە بۆ شاری بەغدا جیاوازترە لە چوونی جارەكانی پێشوو، چونكە ئەمجارە پێداگیری دەكرێت بۆ ئەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تری پەرلەمانی عێراق رێكکەوتن بكەن بۆ ئەوەی پشكی هەرێم كە لە بودجەی ساڵی 2021 دیاریكراوە، دەستكاری نەكرێت و دەنگی پێبدرێت .”
ئاماژەی بەوەشكرد “ئەگەر تا ئەم سێ رۆژەی داهاتووش پشكی هەرێم نەگات، ئەوا دوای چوونی شاندەكەی هەرێم و رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا 320 ملیارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت” .
ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت چوونە پەرلەمانی کوردستان و دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون کردەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



