حكومه‌تى عێراق: له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پشكى كورد له یاساى قه‌رز یه‌كلاده‌بێته‌وه

حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پشكى كورد له یاساى قه‌رز یه‌كلاده‌بێته‌وه، وتیشى: “گفتوگۆكان به‌رده‌وامن”.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند: “سبه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌گاته په‌رله‌مان و دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتییان كه دابه‌شكردنى مووچه له مانگه‌كانى داهاتوودا دواناكه‌وێت”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه دوابكه‌وێت و دره‌نگ په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه نابێت، چونكه په‌نا بۆ بودجه‌ى 12 ده‌به‌ین”.
حه‌سه‌ن نازم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: “پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 له‌سه‌ر بنه‌ماى چاكسازى داڕێژراوه، بۆ پاراستنى ئابوورى عێراق و به‌رگریكردنه له مافى هاووڵاتییان”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى كوتله سیاسییه‌كان وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان ئاگادارن له ناوه‌ڕۆكى پرۆژه‌یاساى بودجه، بۆیه هیوادارین ئه‌و یاسایه به‌زووى تێبپه‌ڕێنرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه هاوكات وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌ته باسى گفتوگۆكانى هه‌ولێر و به‌غدا و پشكى هه‌رێمى له یاساى قه‌رز كرد و روونیكرده‌وه: “شاندى باڵاى هه‌رێم له گفتوگۆكانیاندا رازیبوون به یاساى قه‌رز، داوایانكرد پشكى كورد له‌و یاسایه دیاریبكرێت، ئێستاش گفتوگۆكان له‌باره‌ى پشكى كورد به‌رده‌وامن و پشكى كورد له یاساى قه‌رز له چه‌ند رۆژى داهاتوودا یه‌كلاده‌كرێته‌وه”.
حه‌سه‌ن نازم روونیشكرده‌وه: “گفتوگۆكان له‌باره‌ى پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه به‌رده‌وامن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


