
زیدان و وهازارد
SNN Sport
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدن هازاردی بەلجیکی بە تەواوی چاکبووەتەوە لە پێکان و ئامادەی یاری ئیلچی دەبێت کە سبەی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، هازارد بە درێژایی ئەم هەفتە بە ئاسایی راهێنانی کردووە، لەوانەیە سەرەکی بێت بۆ یاری ئیلچی، بەڵام ئەگەر سەرەکیش نەبێت و مۆدریچ یاری بکات، ئەوا شتێکی ئاساییە.
ئاس دەڵێت:” زیدان پشت بە کۆمەڵێک یاریزان دەبەستێت 6 بردنەوەی لەسەریەکیان بە دەستهێناوە،بیرۆکەی زیدان ئەوەیە دەرفەت بە یاریزانە گرنگەکان بدات، چونکە یانەکە خشتەکەی سەرقاڵی لە بەردەمدایە”.
هەروەها هیوایەکی زۆر بە هازارد هەیە، بەڵام بە وریاییەکی زۆریشەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،دیسان ئامادەبوونی مۆدریچ و بە پەرۆشی یاریکردنی ئەسینسیۆ دوای یارییە نایابەکەی دژی گرانادا، مژدەیەکی خۆشە بۆ زیدان کە بە هیوایە یاریزانەکانی لە پشووەکە بە باشی بگەڕێنەوە هەروەک چۆن پێش پشووەکە بن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


