“ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌غدا دۆخى دارایی هه‌رێم خراپتر ده‌بێت”

زیاد جەبار
SNN – بڕیار محەمەد
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: تاكه رێگه له‌به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتنى كۆتاییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى، ده‌شڵێت: “له ئه‌گه‌رى نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنى كۆتایی دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى دانووستانكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، به‌رچاوڕوونى باشمان له‌باره‌ى هه‌نگاو و گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌رگرت، بۆیه ئێستا گه‌یشتووین به‌و ئه‌نجامه‌ى كه تاكه رێگه له‌به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتنه به رێككه‌وتن جا به هه‌رشێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت”.
وتیشى: “به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه شاندى هه‌رێم له‌سه‌ر پشكى كورد له بودجه كردوویانه پێویستى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ (كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق) بكات، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندییه‌كى ئه‌نجامداوه به‌و بابه‌ته‌وه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی باس له رۆڵى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌تایبه‌تیش لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆده‌نگییه‌كى به‌هێز له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دروستبێت، له ئه‌نجامدا پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق جێگیر بكرێت”.
به وته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان، “له ئه‌گه‌رى نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌غدا دۆخى دارایی هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و خراپتر له‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه هه‌نگاو ده‌نێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


