
SNN Sport
پاش ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی لاسێکستای ئیسپانی، چەند سەرچاوەیەکی بەهێزی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە کە میسی دەیەوێت لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوەو لە کۆتایی ئەم وەرزە کە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت،یانە کەتەلۆنیەکە جێناهێڵێت.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی دەیەوێت تا ساڵی 2023 لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و دواتر پەیوەندی بە یانەی میامی ئەمریکی بکات، ئەو یاریزانە حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بکات و جارێکی تر لە ژێر دەستی گواردیۆلا یاری بکاتەوە، بەڵام دەیەوێت مناڵەکانی ئەزمونێکی تر لە وڵاتی ئەمریکا تاقیبکەنەوە.
میسی لە چاوپێکەوتنەکەیدا، نەیشاردەوە کە حەز دەکات لە وڵاتی ئەمریکا یاری بکات، بەڵام لەم کاتەی ئێستادا نا،بەڵکوو لە داهاتوودا.
هەرچەندە میسی هەمووانی دڵنیا کردەوە تا سەرۆکی نوێ بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەڵنەبژێرێت و کۆتایی ئەم وەرزە هیچ بڕیارێک نەدات،بەڵام رۆژنامەکان دووپاتی دەکەنەوە ئەو یاریزانە خواستی مانەوەی زیاترە لە چوون.
ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە لە 30حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تەواو دەبێت و دەتوانێت هەر یانەیەکی بوێت پەیوەندی پێوە بکات بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانەکە، لە 1-1-2021 دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانە نوێیەکەی بکات.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


