لەمساڵدا لە هەڵەبجە 44 تۆمەتبار بە 21 چەكی جۆراو جۆر دەستگیركراون

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی ژینگەی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كارو چالاكییەكانی ئەمساڵیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو، بە گوێرەی ئامارەكە لەمساڵدا 44 تۆمەتبار دەستگیركراون و هەروەها دەستیشیان بەسەر 21 چەكی جۆراروجۆردا گرتووە.
ملازم فەرمان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 44 كەسمان بە تۆمەتی ڕاوكردنی نایاسایی و هەروەها تێكدانی ژینگە و سروشتی ناوچەكە دەستگیر كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستمان بەسەر 20 چەكی جۆری تاپڕ و یەك چەكی جۆری كڵاشینفۆدا گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەسەر 31 فیشەكی تاپڕ و 30 فیشەكی كڵاشینكۆف و یەك مەخزەنی كڵاشینكۆفدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەمساڵدا 22 حاڵەتی ئاگر كەوتنەوە تۆمار كراون كە بەهۆیەوە سەدان دۆنم دارستان و لەوەڕگای سروشتی سوتاون، هاوكات 325 تۆڕی ماسی و حەوت قەفەس و دوو مۆلیدە دەستیان بەسەردا گیراوە حەوت كەویشمان لەدەستی ڕاوچی سەندووەتەوە و ئازادمان كردوون لەگەڵ 50 ماسی ئازادكراو ڕەوانەی ژینگەی خۆیان كراونەتەوە.
هەر لە ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئەوەش هاتبوو، لەمساڵدا مەفەرەزەكانی پۆلیس دەستیان بەسەر بڕی 187 ماسی ڕاوكراودا گرتووە كە بەبڕی ملیۆنێك و 11 هەزار دینار فرۆشراونەتەوە و پارەكەشی بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێنج مشاری دار بڕینەوە و 35 داری سروشتیش لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە بڕاونەتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
15 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
15 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



