یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بەرواری ده‌ستپێكردنی خولی خانمانی دیاری كرد

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری خولی تۆپی پێی خانمانی له فوتساڵ و یاریگای كراوه دیاری كرد.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” لیژنه‌ی خانمان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه تیروپشكی خولی تۆپی پێی یاریگای كراوه و فوتساڵی بۆ وه‌رزی 2020-2021 له باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجامدا”.
وتیشی:” تیروپشكه‌كه به ئاماده‌بوونی ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ، ئه‌سعه‌د لازم ئه‌ندام و ئه‌مینداری گشتی محەمەد فەرحان و دكتۆر حه‌یده‌ر عۆفی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خانمان و نوێنه‌ری یانه به‌شداربووه‌كان به‌رێوه‌چوو”.
لە به‌یاننامه‌كه ئه‌یاد بونیان دەڵێت:”هه‌وڵده‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی تۆپی پێی خانمان له میانه‌ی بایه‌خدان و گه‌شه‌پێدانی ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی توانا لاوه‌كان و هێنانیان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.
هه‌روه‌ها وتی:” یارییه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 31/12/2020 له شاری به‌غداد ده‌ستپێده‌كات به یارییه‌ك هه‌ردوو تیپی نه‌وتی باكوور و لاوانی موسته‌قبه‌ل كۆده‌كاته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” تیروپشكی گه‌ڕی یه‌كه‌م بۆ یاریگای كراوه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قهتاتی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ نه‌وتی باكوور و بیلادی له‌گه‌ڵ لاوانی موسته‌قبه‌ل له خۆدهگهرێت”.
له خولی فوتساڵ قووە جه‌وییه له به‌رامبه‌ر بیلادی و گازی باكوور له‌گه‌ڵ زه‌ورا و به‌له‌دی له‌گه‌ڵ شه‌باب موسته‌قبه‌ل یاری ده‌كه‌ن”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



