“ئه‌گه‌ر یاساى چاكسازى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا جێبه‌جێبكرێت حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت مووچه دابه‌شبكات”

عەلی حەمە ساڵح
SNN – بڕیار محەمەد
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر یاساى چاكسازى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا جێبه‌جێبكرێت و قاچاخچییه‌تى له مه‌رزه‌كان نه‌مێنێت حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت مووچه دابه‌شبكات، ئابووریناسێكیش ده‌ڵێت: “پێویسته حكومه‌ت سوود له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار وه‌ربگرێت”.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر دۆخى دۆسییه‌ى نه‌وت به‌مشێوه‌ى ئێستا بێت كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر قاچاخچییه‌تى له ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر یاساى چاكسازى به‌مشێوه‌ى ئێستا كه هه‌یه نه‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی، ساڵى داهاتوو هه‌رێمى كوردستان تووشى قه‌یرانى دارایی، سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت”.
وتیشى: “به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانى دۆسییه‌ى نه‌وت نه‌مێنن و قاچاخچییه‌تى نه‌مێنێت و یاساى چاكسازى به‌شێوه‌یه‌كى خرا جێبه‌جێبكرێت، تاراده‌یه‌ك دۆخى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، ئه‌وكاته ئه‌گه‌رى هه‌یه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بتوانێت مووچه‌ى مووچه‌خۆران بدات و كێشه داراییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بیلال سه‌عید، ئابووریناس له شارى هه‌ولێر باس له‌و هه‌له ده‌كات كه هاتووه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبكات به فرۆشتنى زیاترى نه‌وت به دۆلار، ده‌توانێت به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌وه به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه دابه‌شبكات، بۆیه پێویسته سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرێت كه بانكى ناوه‌ندى عێراق رهخساندوویهتى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


