بە بڕی 2.6 ملیار دۆلار بەندەری فاوی گەورە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

وێنەی پرۆژەکە
SNN
حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی کۆری گەیشتە رێککەوتن بۆ دروستکردنی بەندەری فاوی گەورە و چاوەڕێدەکرێت هەزاران هەلی کار لەو پرۆژەیە بڕەخسێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە گرێبەستەکەی راگەیاندووە لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی کۆریای باشوور کە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەیە و بە هەنگاوێکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ عێراق.
چاودێرانی ئابووری دەڵین: “پرۆژەکە (بەندەری فاوی گەورە) پرۆژەیەکی ستراتیژی مەزنە و بەهۆیەوە ئەوروپا بە خۆرهەڵاتەوە دەبەستێتەوە لەڕێگەی تورکیاوە”.
پرۆژەکە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی 5 سەکۆی گەورەی ئاویی کە ساڵانە 2-3 ملیۆن کۆنتێنەر لەخۆدەگرێت و هەزاران هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.
پرۆژەکە تونێلی ئاوریشمیش لەخۆ دەگرێت لەژێر ئاوی خۆر زوبێر لێدەدرێت، رێگەی فاو بۆ ئوم قەسر کە رێگەیەکی نێودەوڵەتییە، بۆ هاموشۆی بازرگانی و وشکانیی و ئاوی بەکاردێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندووە مینای فاوی گەورە پێنج پرۆژەی ستراتیژی لەخۆ دەگرێت کە تێچووی قۆناغی یەکەمی 2.6 ملیار دۆلارە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


