
فڕۆکەی جۆری بی 52
SNN
ژنەڕاڵ کینیت ماکێنزی فەرماندەی گشتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایدەگەیەنێت “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، دوو فڕۆکەی جۆری B52مان ڕەوانەی کەنداو کردووە”.
ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای ئەمریکا دەشڵێت: “ئەمە سێیەم چالاکیی ھاوشێوەیە لە ماوەی 45 ڕۆژدا و هەوڵ بۆ هاڵایسانی هیچ ململانێیەکیش نادەین”.
ئاماژە بەوەشدەکات کە ڕێگە بە کەس نادەن لە توانای ھێزەکانیان کەمبکاتەوە لە بواری بەرگریدا و بە توندی وەڵامیان دەبێت بۆ هەر ھێرشێک کە بکرێتە سەریان.
ئەو ژەنراڵە سەربازییەی سوپای ئەمریکا دەڵێت: “ئێران دەیەوێت تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی بکاتەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانیشمان لەمبارەیەوە دڵخۆشکەر نین و جێی نیگەرانین”.
ئەم هەنگاوەی سوپای ئەمریکا لەکاتێکدایە حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران هەر ئەمڕۆ رایگەیاند:” ئەوانەی دەستی قاسم سلێمانییان بڕی، پێیان لە ناوچەکە کورت دەکەینەوە و دەرکردنی ئەمریکا گەورەترین تۆڵەی خوێنی قاسم سولەیمانییە”.
وتیشی: “دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ بە بەرپرسیاری سەرەکی ئەو رووداوانە دەزانین و دەڵێت: “ساڵی داهاتوو سەردەمی ترەمپیزم کۆتایی پێدێت و ئاسایش و ئارامی بۆ جیهان دەگەڕێتەوە”.
رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکە و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



