وێنه: له خولی پله‌یه‌كدا یانه‌ی ئاشتی تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی ئاشتیش نه‌یتوانیوه تامی بردنه‌وه بكات له خوله‌كه‌دا.
له یه‌كێك له یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌دا یانه‌ی ئاشتی له یاریگای خۆی میوانداری خانه‌قینی كرد و گۆڵی هه‌ردوو یانه‌ش به خاوێنی مایه‌وه.
گێمی یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای له ده‌ستدانی چه‌ندین هێرش له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو یانهوهن به‌ڵام نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
گێمی دووه‌م به هه‌مان شێوه هه‌ردوو یانه به‌هێرشكردن ده‌ستیان به یاری كردووه به تایبه‌تی خاوه‌ن یاریگا، هه‌رچه‌نده له خوله‌كی 77 ناوبژیوان سه‌رخێڵ ئه‌حمه‌دی له ئاشتی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریه‌كه نه‌بوو.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و هه‌ردوو یانه‌ش به خاڵێك یاریگایان جێهێشت.
رێبین ئه‌بوبه‌كر كاپتنی یانه‌ی ئاشتی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” وه‌ك ساڵی رابردوو ئێمه ئه‌مساڵ كێشه‌ی گۆڵكردنمان هه‌یه، هه‌رچه‌نده له هێڵه‌كانی تری یاریگادا هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه، هێرشبه‌ره‌كانمان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بن له ئه‌ركه‌كانیاندا”.
له‌لای خۆیه‌وه هیجران عه‌بدوڵڵا كاپتنی یانه‌ی خانه‌قین وتی:” هه‌موو یانه‌یه‌ك ئامانجی زیاتره له یاریه‌كاندا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ئامانجمان بردنه‌وه بوو، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی خاڵێک له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆمان خراپ نه‌بوو بۆ ئێمه، بۆیه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌ده‌ین بۆ یاریه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌هێزه به‌رده‌وام بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی ئێمه هیچ مووچه و گرێبه‌ستیان نیه”.
به‌و بردنهوهیە یانه‌ی ئاشتی خاوه‌نی ته‌نیا یه‌ك خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدایه و خانه‌قینیش به‌یه‌ك خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خۆی ده‌بینێته‌وه.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


