
ئاڵای حکومەتی سوریا
SNN
میدیای رەسمی سوریا بڵاویکردووەتەوە “لە بۆسەیەکی چکدارانی نەیاری دیمەشقدا 20 سەرباز و 8 هاووڵاتی سڤیل گیانیانلەدەستداوە پاشئەوەی هێرشکراوەتە سەر پاسەکەیان”.
هێرشەکە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەنجامدراوە و بەوتەی میدیای رەسمی سوریا، تیرۆریستان پێی هەستاون کاتێک پاسەکە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی هەردوو شاری تەدمور و دێرەزور بووە.
بەپێی ئاماری رەسمی، هێرشەکە بووەتەهۆی کوژرانی 20 سەربازی سوپای سوریا و 8 هاووڵاتی مەدەنیش گیانیانلەدەستداوە و 9ی دیکەش بریندار بوون و چەکدارانی سەربە داعش ئەنجامدەری هێرشەکەن.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا دەڵێن “سەربازە کوژراوەکان سەربە سوپای سوریان و هێرشەکەش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە”.
ئەو شوێنەی بە دیریاکراویی هێرشەکەی لێ ئەنجامدراوە، ناوی (کەباجب)ە و ماوەیەکی زۆرە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بە گوومانی هەبوونی داعش، رۆژانە بۆردوومانی دەکەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



