سیستمى دژه مووشه‌كى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا جێگیر كرا

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سیستمى دژه مووشه‌كى له بنكه‌ى سه‌ربازى (ڤیكتۆریا) كه تایبه‌ته به هێزه‌كانى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا جێگیر كرا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیاكانى عێراق بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ستاون به جێگيركردنى سیستمى دژه مووشه‌كى (C-RAM) له بنكه‌ى سه‌ربازى (ڤیكتۆریا) له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه له ساڵیادى كوژرانى قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگری فەرماندەی پێشووی حەشی شەعبی عێراق كه له رۆژى 3ى كانونى دووه‌مى 2020 له هێرشێكى مووشه‌كی ئه‌مریكادا له شه‌قامى نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م قسانه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌ممه عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراقی له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیبووى، “ئەگەر زانیارییەکانی كه‌ناڵى (CNN) راستبن، كه ئه‌مریكا ئامۆژگارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسرى كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك سیسى بۆ عێراق دوابخرێت، ئه‌وه ئه‌مه به واتاى ئه‌وه دێت، به‌مزووانه”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش محه‌مه‌د جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: “لەجیاتی شەڕی کۆڤید لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و هاوپۆلەکانی ملیاران دۆلار بەفیڕۆدەدەن بۆ فڕاندنی B-52ەکان و هێزی چەکدار دەنێرنە هەرێمەکەمان، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانمان لە عێراقەوە، پیلانێک لە ئارادایە و ئەمریکا دەیەوێت دۆخێکی ساختە دروستبکات بەمەبەستی هەڵگیرساندنی جەنگ”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


