
میسی
SNN Sport
میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە،ئەمڕۆ 1-1-2021بەهۆی ئەوەی تەنیا 6 مانگ ماوە گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو ببێت، بە پێی یاساکانی فیفا دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی نوێ بکات بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی ئیدارەی یانەکەی.
میسی لە 30ی حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو دەبێت و ئەوکاتیش دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ بکات.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،هەرچەندە میسی 6 مانگ ماوە لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی،بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە یانەکەی ئاگادار بکاتەوە بۆ مانەوە یان بۆ چوون لە یانەی بەرشەلۆنە.
هەروەها بڕیاری میسی بە مانەوە یان بە چوون کاریگەری نابێت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکە و کێ سەردەکەوێت یان کێ سەرناکەوێت.
لە کۆتایدا مارکا نووسیویەتی، مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمان بە پەرۆشەوە سەیری ئەو یاریزانە دەکەن و بۆ دەرفەتێک دەگەڕێن تا لە داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



