قەیس خزعەلی: پەشیمانم لەوەی تا ئێستا تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی-م نەکردووەتەوە

قەیس خزعەلی
SNN
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل حەق پاشیمانیی خۆی نیشاندەدات لەوەی هێشتا نەیتوانیوە تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی بکاتەوە.
قەیس خزعەلی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا گلەیی تووندی لە حکومەتی کازمی-ش کرد کە وەک پێویست لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە خێرا ناکات.
وتیشی: “دەبوو تۆڵە و وەڵامی عێراقییەکان لە وەڵامی ئێران لەسەر ئەو رووداوە تووند تر بووایە، پەنجەی پەشیمانیش دەگەزم و دڵم ئازاری هەیە کە وەک پێویست و تا ئێستا تۆڵەم لە ئەمریکا نەکردووەتەوە”.
خزعەلی دەڵێت: “هەر بنکە و بارەگایەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لە عێراق نا یاسایی و نا دەستوورییە، چونکە پەرلەمان دەنگی بە کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان داوە”.
راشیگەیاند “دۆناڵد ترەمپ بە قەدەغە کردنی سەفەری عێراقییەکان بۆ ئەمریکا دەستی بە سەرۆکایەتییەکەی کرد و بە ئازادکردنی تۆمەتبارانی کۆمپانیای بلاک ۆتەر کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هێنا کە دەستیان سوورە بە خوێنی عێراقییەکان”.
رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی پار پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکە و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


