
زیدان لە کۆنگرەی یاری سەلتاڤیگۆ
SNNsport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 17ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی سەلتاڤیگۆ دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو وتی:”بە هیوام ساڵی 2021 ساڵێکی خۆش بێت بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بە کاتی قورسدا تێپەڕبوون،بیر لە هەمووان دەکەینەوە و باوەشێکی گەورەیان بۆ دەنێرین”.
لەسەر یاریەکەی سەلتاڤیگۆ وتی:”دەبێت یارییەکی گەورە بکەن بۆ ئەوەی بە سەریاندا سەرکەوین، ئەوان زۆر باش یاری دەکەن،لە کۆتا 7 یاری 6 یارییان بردووەتەوە، شتەکان بۆ ئێمە قورس دەکەن،ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئێمە کە نیشانی بدەین کێین”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:”ئێمە هەموو یاریزانەکانمان دەوێت،لەسەر تەواوبوونی گرێبەستی مۆدریچ و رامۆس و ڤازکوێز کە لەمساڵدا گرێبەستیان تەواو دەبێت،هیوادارم ئەم پرسە بە خێرایی چارەسەر بکرێت،ئەمە لە پێناو بەرژەوەندی هەمووان و ئێمەشە،یۆڤیچیش یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدەو ئێمە پشت بە هەمووان دەبەستین،خولەکێک لەوانەیە هەموو شتێک بگۆڕێت،هیوادارم 2021 ساڵی هازارد بێت،من متمانەم بە ئەو هەیە،ئەو بە ساتێکی قورس تێپەڕبووە، وردە وردە لەگەڵمان دەبێت بە شێوەیەکی گەورە،من بە بەختم کە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدم،کاتی مانەوەم دیاری نەکراوە،بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ من هەموو شتێک بە ئەم یانەیە بدەم، نازانم لە هەفتەکانی داهاتوو چی روودەدات،لەبەر ئەوە دەبێت دەرفەت بقۆزمەوە”.
لە کۆتایدا وتی:” مارسێلۆ لەگەڵمان دەمێنێتەوە، بە باشی راهێنان دەکات،ئێمە نامانەوێت گوێ لەوە بگرین کە چی روودەدات،ئەو وەک هەموو یاریزانەکانی تر کاردەکات،ئاواتی من لە 2021 هیچ یاریزانێکم تووشی پێکان نەبێت،دواتر لە کارەکانمان بەردەوام بین و هەوڵ دەدەین نازناو بە دەست بهێنین و ئەوەش بۆ ئێمە گرنگە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


