وادەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دیاریکرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەخرێتە بەرنامەی كاری لیژنەی دارایی و دواتر لە دانیشتنێكی گشتی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ دەكرێت، هاوكات ئەو بڕگە و مادانەی كە تایبەتن بە كورد زۆرترین گفتوگۆ و كاتیان پێویست دەبێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەچەند ڕۆژێكە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن حكومەتەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بەڵام بەهۆی هاتنی پشووی سەری ساڵ نەتواندرا بەخێرایی ڕەوانەی لیژنەی دارایی بكرێت، بەڵام ڕاستەوخۆ لەدوای پشووی سەری ساڵ ڕۆژی سێ شەممە یاخود ڕۆژی شەممەی داهاتوو پرۆژە یاساكە ڕەوانەی لیژنەی دارایی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای ڕەوانەكردنی بۆ لیژنەی دارایی دواتر وادەی دانیشتنێكی گشتی بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دیاریدەكرێت پاشان خوێندنەوەی دووەم و دواتر پرۆسەی دەنگدان و پەسەندكردنی بڕگە و مادەكانی پرۆژە یاساكە، بەڵام هەموو ئەمانە پێویستیان بە كاتێكی زۆر هەیە و بەلایەنی كەم زیاد لە مانگێكی پێدەچێت تا دەگاتە خوێندنەوەی دووەم و پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەین ئەو بڕگەو مادانەی كە پەیوەندییان بە پشكی كوردەوە هەیە زۆرترین گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و پێویستیشی بە زۆرترین كات دەبێت بەڵام ئەگەر ڕێككەوتنی سیاسی هەبێت پێناچێت گرفتێكی ئەوتۆ دروست بێت لە تێپەڕاندیاندا، هەروەها ئەو بڕگەو مادانەشی كە باس لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەكەن بە هەمان شێوە گفتوگۆی زۆر لەخۆدەگرێت.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



