هۆكاری تووشبوونی 150 دانیشتووى خورماڵ بە سكچوون و رشانەوە ئاشكرا بوو

چاودێریكردنى نهخۆشێك له نهخۆشخانه | فۆتۆ: IrishTimes
SNN – عەلی حەمەسەعید
پاش تێپهڕینى سێ رۆژ بهسهر بڵاوبوونهوهى پهتاى سكچوون و رشانهوه له ناحیهى خورماڵ هۆكارى بڵاوبوونهوهى ئهو پهتایه ئاشكرا بوو، بهڕێوهبهرى مهڵبهندى تهندروستى ئهو ناحیهیه دهڵێت: “بهشێك له سهرچاوهى ئاوهكهیان تێكهڵى ئاوهڕۆ بووه”.
عەزیز شەوكەت، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی (شەهید عەلی شیعە) لە ناحیەی خورماڵ بە SNNی راگەیاند: “لەماوەی ئەم سێ رۆژەی رابردوودا ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشییەكە بوون، لەهەموو تەمەنەكانییان تێدایە، %90 ئەو كەسانەش دانیشتووی گەڕەكی( ئاشتی)ن كە ئاوی خواردنەوەیان لە پرۆژەی ئاوی گەنجانەوە بۆ دابیندەكرێت، سەرچاوەی ئاوەكە كەوتۆتە ناو ماڵانەوە”.
وتشى: “لەدوای وردبوونەوە و لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت، تێكەڵبوونی ئاوی خواردنەوە بە ئاوەڕۆی گەڕەكەكە و پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بووەتە هۆی ئەو نەخۆشییە، پرۆژەكەش ئاو بۆ یەك لەسەر چواری دانیشتووانی خورماڵ دابیندەكات”.
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی (شەهید عەلی شیعە) ئاماژهى بەوەشكرد: “هەموو ئەو نەخۆشانەی كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەردانیان كردوین چارەسەریان بۆ كراوە، رەوانەی ماڵەوە كراون، باری تەندروستییان جێگیربووە، بەڵام داوا لە هاووڵاتییانی ئەو سنوورە دەكەین كە نەخۆشییەكەی تیادا بڵاوبووەتەوە خۆیان لە بەكارهێنانی ئەو ئاوە بەدووربگرن تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبینەوە لە چارەسەركردنی كێشەكە و پاكبوونەوەی ئاوی خواردنەوەكهیان”.
ههر بهوبارهیهوه ئومێد محەمەد، سەرپەرشتیاری ئەو لیژنەیەی كە له بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینهوه له هۆكارى بڵاوبوونهوهى پهتاكه و سەردانی ناحیەی خورماڵیان كردبوو بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی ئێستا لە ناحیەی خورماڵ روودەدات حاڵەتێكی ئاسایی نییە، چونكە نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لە وەرزی زستاندا زۆربەكەمی روودەدات، بەڵام خۆشبەختانە ئەو حاڵەتانەی لە خورماڵ تۆماركراون مەترسیدارنین، گومان دەكەین سەرچاوەی ئاوی چەند گەڕەكێك تێكەڵ بە زێراب و ئاوەڕۆی ماڵان بووبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە راپۆرتێكمان ئامادە كردووە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی و پارێزگاری هەڵەبجەی دەكەین، كە تیایدا ئاماژەمان بەهۆكاری بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەكەداوە و داوامان كردووە چەند بۆرییەكی ئاوەڕۆ لەدەوری پرۆژەكە پێویستیان بەچاككردنە، گومانمان ئەوەیە ئەو بۆرییانە شكابن و تێكەڵ بەئاوەكە بووبێتن، پێویستە بەزووترین كات چارەسەر بكرێن”.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەوە تا ئێستا زیاتر لە 150 كەس تووشی سكچوون و رشانەوە بوون، بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


