ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لوبنانی نوقمی کۆرۆنا کرد

شەوە ئاهەنگێکی لوبنان
SNN
کەرتی تەندروستیی لە لوبنان هۆشداریی دەدات لە نغرۆ بوونی ئەو وڵاتە پاشئەوەی بۆنەکانی سەری ساڵ وای لەنەخۆشخانەکان کردووە چیتر نەتوانێت نەخۆش وەربگرێت بەهۆی زۆریی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویکردووەتەوە “بەترا خوری راوێژکاری حکومەتی کاربەڕێکەر باسی راگەیاندنی کەرەنتینەی گشتیی کردووە لەوڵاتەکەی بۆ ماوەی 3 هەفتە”.
لە مانگی دووی ساڵی پارەوە لە لوبنان چەندینجار کەرەنتینەی گشتیی راگەیەنرا، بەڵام بەهۆی سووککردنی رێوشوێنەکان لە مانگی 11ی پارەوە، تووشبوون بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لوبنان لە یەک رۆژدا 3500 حاڵەتی نوێی تۆمار کرد، بەوەش 183 هەزار و 888 کەس تائێستا تووشبوون کە کۆی دانیشتوانی ئەو وڵاتە 6 ملیۆن کەسە و 1.5 ملیۆنیان ئاوارەن.
سلێمان هارون لە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت “ئەو 50 نەخۆشخانەیەی لەوڵآتەکەی بۆ کۆرۆنا دابینکراون، پڕ بوون و چیتر توانای وەرگرتنی تووشبووی نوێی نییە”.
چاوەڕێدەکرێت حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیارێک دەر بکات بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی لوبنان بۆ ماوەی 3 هەفتە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



