“نەبوونی نوێنەر له بانكی ناوەندی زیانێكی زۆری بە كورد گەیاندووە”

بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN – بڕیار محەمەد
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌بوونى نوێنه‌رى كورد له بانكى ناوه‌ندى زیانێكى زۆرى به كورد گه‌یاندووه، ده‌شڵێت: “كورد ئاگادارى زۆرینه‌ى دۆسیه‌كانى نێو بانكى ناوه‌ندى نییه”.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “تا ئێستا كورد نوێنه‌رى له‌نێو بانكى ناوه‌ندى عێراق نییه، به بۆچوونى من چه‌ند وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان بۆ كورد گرنگن، هێنده‌ش هه‌بوونى نوێنه‌رێك له بانكى ناوه‌ندى بۆى گرنگه، چونكه ئێستا كورد ئاگادارى زۆرینه‌ى دۆسییه گرنگه‌كانى ناو بانكى ناوه‌ندى نییه، هیچ بیرۆكه‌یه‌كى نییه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسییانه چین و چه‌ندى له قازانجى كورده”.
وتیشى: “هه‌بوونى نوێنه‌رێكى كورد له‌نێو ئه‌و بانكه گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، بۆ نموونه، له ماوه‌ى رابردوودا بانكى ناوه‌ندى یه‌ك ملیار دینارى ته‌رخانكردووه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌زار خوێندنگه له 15 پارێزگاى عێراق، به‌هۆى نه‌بوونى هیچ نوێنه‌رێكه‌وه ئه‌و پاره‌یه پشكى هه‌رێمى كوردستانى تێدا نییه”.
وتیشى: “ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا بانكى ناوه‌ندى نییه، به‌ڵكو زۆر پۆستى گرنگى تره، به‌داخه‌وه به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و سه‌رقاڵبوون به به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ته‌وه كورد ئه‌م بابه‌ته گرنگانه‌ى له‌بیر كردووه”.
بانكی ناوەندی بنكەی سەرەكی لە شارى بەغدای پایتەختە، لە پارێزگاكانی: بەسڕە، موسڵ، سلێمانی و هەولێر لقی هەیە، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 24 پارێزگاری هەبووە، له ئێستادا ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن مسته‌فا غالبهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


