
ڤازکوێز و ئەسینسیۆ
SNNsport
پاش یەکسانبوونی بەرامبەر بە یانەی ئیلچی لە هەفتەی رابردوو، یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 2-0 لە یانەی سەلتاڤیگۆ بباتەوەو بە کاتی بۆ پێشەنگی لالیگا سەرکەوت.
ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی سەلتاڤیگۆی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێبباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ رێڕەوی بردنەوەکانی.
لە سەرەتای یاریەکەو دوای 6 خولەک، لۆکاس ڤازکوێز توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی شاهانە بکات و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا و توانی لە خولەکی 53 گۆڵی دووەم و دڵنیایی بکات، کە یەکەم گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزە و لە کۆتایدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام تەواو بوو.
بەم بردنەوە خاڵەکانی ریاڵ مەدرید بووە 36 خاڵ و بە کاتی بۆ پلەی یەکەم سەرکەوت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


