“باڵاده‌ستى په‌رله‌مانى عێراق به‌سه‌ر حكومه‌تدا بووه‌ته كێشه بۆ كورد”

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: فراكسیۆنه شیعه‌كانى عێراق رێژه‌ى 12.67% له بودجه بۆ كورد به زۆر ده‌زانن، ده‌شڵێت: “باڵاده‌ستى په‌رله‌مان به‌سه‌ر حكومه‌تدا بووه‌ته كێشه”.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتیندا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “زۆرینەی ئەندامە شیعەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەو پشکە بودجەی بۆ هەرێم دیاریکراوە، بەزۆری دەزانن، لەکاتێکدا ئێمە بە کەمی دەزانین، پشکە بودجەی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان دانراوە، بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی عێراق، دانیشتووانی هەرێم 13.9%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن، نەک 12.67%”.
وتیشى: “شیعەکان وتیان: 12 پارێزگای خوارووی عێراق کۆبکەیتەوە، بودجەکەیان دەگاتە 12.6 ترلیۆن، لەکاتێکدا هی سێ پارێزگاکەکەی هەرێم 13.9 ترلیۆنه، وەڵامی ئێمەش ئەوەبوو، بودجەی 12 پارێزگاکە هیچی بۆ مووچە و بودجە نیە، لەکاتێکدا پشکەکەی هەرێم، پارەی نەوت و مووچە و خانەنیشینی و هەموویەتی”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی سەبارەت بەوەی ئایا لەنێو پەرلەمانی عێراق دا، رێگە بە تێپەڕاندنی 12.67%ی پشکی هەرێم دەدرێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “چوار بژاردەمان لەبەردەستە، بژاردەی یەکەم: تێپەڕاندنی دەقەکەیە وەکخۆی کە پشکی هەرێمی تێدا دیاریکراوە، بەڵام ئەمە زۆر قورسە، بژاردەی دووەم: رەنگە گۆڕانکاری لە ژمارەکان بکرێت، بۆ نموونە لە بری 250 هەزار بەرمیل نەوت، بکرێتە 350 هەزار بەرمیل، بژاردەی سێ یەم: گۆڕینی دەقەکە بەتەواوی، بۆ نموونە داوای هەموو نەوتی هەرێم بکەن، بژاردەی چوارەم: هەموو دەقەکە لابدەن، دەقێکی تر بهێنن، بەبێ رەزامەندی هەرێم بەسەریدا ساغ بکەنەوە.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “بژاردەی پێنجەمیش لەبەردەم هەرێمدایە، بڵێت: هیچ لەو بژاردانە قەبوڵ ناکەم، دەگەڕێمەوە بۆ چاکسازی راستەقینە و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەم”.
جه‌مال كۆچه‌ر روونیشیده‌كاته‌وه، “كه حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمدا نەگەیشتووەتە بنبەست، بەڵام گرفتەکە باڵادەستبوونی پەرلەمانە بەسەر حکومەت دا، لەکاتێکدا پێشتر حکومەت بەهێزتر بووە، پەرلەمان باڵانسی لەدەستداوە، بە عەقڵیەتی زۆرینە مامەڵە دەکات، بۆیە کێشە بۆ حکومەتیش دروستبووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


