
وێنهى ئهو منداڵهى كه فڕێدراوه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
درەنگانێكی شەوی رابردوو منداڵێكی تازەلەدایكبوو كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە فڕێدراوە، لە قەزای سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتى ئهو قهزایهش دهڵێت: “منداڵهكه له ڕهگهزى نێره”.
حەیدەر حەسەن، بەڕێوەبەری كارگێڕيی لە نەخۆشخانەی گشتی (شەهید شەوكەتی حاجی موشیر) لە قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: “درهنگانێكی شەوی رابردوو لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە منداڵێكی تازە لەدایكبوو كە تەمەنی لەنێوان یەك رۆژ تاوهكو چوار رۆژدایە هێندرایە نەخۆشخانەكەمان، ئەو منداڵە لەدوای لەدایكبوونی فڕێدراوە”.
وتیشى: “منداڵەكە لە رەگەزی نێرە، تا ئێستا هیچ كەسێك خۆی نەكردووە بە خاوەنی، ئێمەش چاوەڕێی بڕیاری دادوەرین بۆ ئەوەی رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری بكەین لە ئێستاشدا باری تەندروستی منداڵەكە جێگیرە”.
بەڕێوەبەری كارگێڕيی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت ئەوەشی خستەڕوو: “نازانین ئەو منداڵە لەدەرەوە سەیدسادقەوە هێندراوەتە سنوورەكەی ئێمە و فڕێدراوە یاخود هی دەوروبەری سەیدسادقە”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



