حیزبوڵای عێراق نیازی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا ئاشکرا کرد

چەکداری حیزبوڵای عێراق
SNN
حزبوڵڵای عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا، نیازی چوونە ناو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و رووخاندنی حکومەتی عێراقیان نییە.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا حزبوڵڵای عێراقی، رەتیدەکاتەوە چەک رادەستی هیچ لایەنێک بکات و هەڕەشە لە هەر هەوڵێکی لەم جۆرە دەدات. پێی وایە، جارێ کاتی ئەوە نییە حکومەت بڕووخێنن و بچنە نێو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوز.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس ئەندام و لایەنگرانی لایەنە شیعە لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندان دەكەن. ھاوكات لە چەند شارێكی ئێران رێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



