
پەرلەمانی کوردستان
SNN- بڕیار محەمەد
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “له ڕۆژی 1/1 تا 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن”.
دەشڵێت: ” ڕه‌نگه له‌م هه‌فتەیە په‌رله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه و له‌نزیکترین کاتدا واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که و به‌رنامه‌ی کار دیاری بکرێت”.
بەوتەی ئومێد خۆشناو تایبەت بە پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه و له‌نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان داخیلی به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست SNN کەوتوون، سبەی دووشەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و رۆژی چوارشەممەی داهاتووش تایبەت دەبێت بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی ئەو پۆستە، کاندیدەکەش د. کەمال ئەتروشی دەبێت.
كەمال ئەتروشی ئێستا پۆستی لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ڕاوێژكاری مەسرور بارزانییە بۆ كاروباری وزە و مامۆستای زانكۆی ئەمریكییە لە دهۆك و ماوەیەك ڕاوێژكاری كۆمپانیایەكی كوەیتی بواری نەوت بووە
لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو ئێستا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بێ وەزیرە و سەرۆکوەزیران خۆی سەرپەرشتیی ئەو وەزارەتە دەکات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



