باڵیۆزی عێراق لە تاران ناوەڕۆکی نامەیەکی کازمی بۆ ئێران ئاشکرادەکات

SNN
باڵیۆزی عێراق له ئێران رایدەگەیەنێت: نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی بە بەرپرسانی ئێران گەیاندووە کە تیایدا پاڵپشتی بۆ ئێران دووپاتکردووەتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی لێدوانێکی، نه‌سیر عه‌بدولمه‌حسین عه‌بدوڵڵا، باڵیۆزی عێراق له تارانی بڵاوکردووەتەوە کە باس لە ناوەڕۆکی ئەو نامەیە دەکات، دەشڵێت: “کازمی لە نامەکەدا رایگەیاندووە کە بەهیچ جۆرێک پشتیوانی لە بڕیارێک ناکات کە دژی ئێران دەربکرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی پێشنیازی ئه‌مه‌ریكا بۆ زیادكردنی دوو مادده‌ی نوێ بۆ بودجه‌ی ساڵی 2021ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی سزاكانی دژ به ئێران، ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، عێراق هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له دژی ئه‌و پێشنیازه بوو و كازمیش له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له هیچ بڕیارێك ناكات، كه له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌كرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
وتیشی: ئێران وڵاتێكی دۆست و دراوسێی ئێمه‌یه و په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه، سیاسه‌تی عێراق نه‌گۆڕه و هه‌میشه له دژی هه‌ر بڕیار و كارێك بووه، كه له دژی هه‌ر كامێك له وڵاتانی دراوسێی ده‌ركراوه، به‌تایبه‌ت له دژی ئێران.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



