
SNN
نانسی پیلۆسی بۆ خولی چوارەم وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە، پارتەکەشی کە پارتی دیموکراتەکانە سەرباری لەدەستدانی چەند کورسییەک بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنی نوێنەران باڵادەستن.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە دەنگی 216 ئەندامی ئەنجومەنەکە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرایەوە، کۆمارییەکان کۆدەنگبوون لە دژی، دیموکراتەکانیش تەنیا دوو ئەندامیان نەبێت، کە جێریس گۆڵدن و کۆنەر لامب بوو، تەواوی ئەندامانی دیکەی ئەو پارتە دەنگیان پێدا. لە بەرامبەریشدا رکابەرەکەی کە کێڤن مەککارسییە دەنگی 209 ئەندامی بەدەستهێنا و شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
پیلۆسی کە بە یەکەم ژن دادەنرێت لە مێژووی ئەمریکا کە ئەو پۆستە بەڕێوەببات، نزیکەی 50 ساڵ ئەزموونی لە کاری سیاسیدا هەیە، پێشبینیش دەکرێت لە ئێستادا خزمەتێکی زیاتر بە سیاسەتەکانی جۆو بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بکات.
بەپێی دەستووری ئەمریکا، پۆستی ئەنجومەنی نوێنەران سێهەم باڵاترین پۆستە لە ئەمریکا لەدوای پۆستی سەرۆک و جێگری سەرۆک، سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکان و لیژنەکانی دیاریدەکەن کام رەشنووسە بکرێتە پڕۆژەیاسا و دەنگی لەسەربدرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



