ئومێد خۆشناو: به‌ڵێ لەگەڵ گۆڕان کاتی موراجه‌عه‌یه و دره‌نگیشه

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “ئه‌وه گه‌ز ئه‌وه‌ش مقه‌س فه‌رموو با مراجه‌عه بکه‌ین، نه‌ک جارێک ده جار پێویسته مراجه‌عه بکه‌ین”.
عه‌دنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوێنێ لە تویتێکدا رایگەیاندبوو ” مانگ و نیوێکی تر دوو ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان”.
ئەوەشی نووسیوە “لەو کاتەوە تا ئێستا لەکۆی 12 بڕگەی لەسەر ئاستی کوردستان، هیچ خاڵێکی جێبەجێنەکراوە و هەنگاویشی بۆ نەنراوە، یا بە نیوە و ناچڵی کاری لەسەرکراوە، بەشەکانی تریش یاهەمووی یا زۆرینەی جێبەجێنەکراون! سەردەمی موراجەعاتە”.
ئومێد خۆشناو لەوبارەیەوە بە SNNی راگەیاند “کاک عه‌دنان واده‌زانێ ته‌واوی ڕێککه‌وتنه‌که داخوازی گۆڕان بووە!. ئه‌وه‌ی بووه ڕێککه‌وتنی نێوان دوو هێز بووه، یان پێشکه‌شکردنی یاداشت و داواکاری گۆڕان بووه بۆ پارتی؟، بێ‌شک کاک عه‌دنان و ڕای گشتی و هه‌موولایه‌ک ده‌زانن ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، خواست و ئامانجی هه‌ردوولا بووه، پارتیش ئه‌و هێزه نییه به ئاسانی پەشیمان ببێته‌وه و خودانی واژووی خۆیه‌تی و تا سه‌ر ئێسک ڕاستگۆ و پیداگیری هه‌ر ڕێککه‌وتنێکه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌کی بکات”.
دەشڵێت: “کاک عه‌دنان نازی چیمان بەسهرەوە ده‌که‌ن که ده‌ڵێن کاتی مراجهعهیه؟. ئه‌گه‌ر بۆ ئێوه کاتی مراجه‌عه بێت بۆ ئێمه ده‌هێنده”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: “ئێمه ڕێککه‌وتبووین تیمی حکومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌ک تیم بن، یان ڕێکهوتبووین تیمی حکومه‌ت ڕازی و تیمی په‌رله‌مانیش ناڕازی و به‌یانیان له حکومه‌ت و شه‌وانیش ئۆپۆزسیۆن؟”.
ئومێد خۆشناو ئاماژە بەوەشدەکات: “لەگەڵ گۆڕان ڕێککه‌وتبووین ته‌نها پۆست وه‌ربگرن و به‌رپرسیش نه‌بن، یا ڕێککه‌وتبووین شانی بده‌ینه به‌ر و چاکسازی بکه‌ین و به‌رپرس بین؟. بۆیه ئێمه‌ش ده‌ڵێین، ئه‌وه گه‌ز ئه‌وه‌ش مقه‌س فه‌رموو با مراجه‌عه بکه‌ین، نه‌ک جارێک ده جار پێویسته مراجه‌عه بکه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


