پەرلەمانی عێراق: 240 ملیار دۆلار بە نایاسایی براوەتە دەرەوەی وڵات

پارەی بیانی و عێراقی
SNN
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “بڕی پارەی بەهەدەر دراو کە بەشێوەیەکی نایاسایی چووەتە دەرەوە، زیاترە لە 240 ملیار دۆلار، دەکاتە 350 ترلیۆن دیناری عێراقی”.
تەھا دیفاعی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت: “لیژنەی قەڵاچۆ کردنی گەندەڵیی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێکھێنراوە، ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، بەباشی کارەکانی ئەنجامداوە، بەڵام لەم ماوانەی دواییدا کارەکانی ئەو لیژنەیە بەھۆی فشاری سیاسییەوە سستیی بەخۆوە دیوە و وتی: “ئومێد دەکەین لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە کارەکانی بەردەوامبێت و لە پرسەکانی گەندەڵیی بکۆڵێتەوە کە بە فراوانیی لە دامودەزگا و وەزارەتەکاندا بڵاوبووتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو پارانەی لە دوای ساڵی 2003ەوە براونەتە دەر، زیاترە لە 1000 ترلیۆنی عێراقی، کە بەهۆی خراپیی گرێبەست و ناڕێکیی لە بەڕێوەبردنی بودجەی بەکاربەر لە وەزارەتەکاندا بەفیڕۆ چوون”.
وتیشی: “لەم چەند ساڵەی دواییدا 350 ترلیۆن دیناری عێراقی بەهەدەر دراوە و چووەتە دەرەوەی عێراق و لەلای ژمارەیەک بەرپرسە کە لە جومگەکانی دەسەڵاتدا بوون”.
پێشتر رەشاد خەڵەف بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباحی رەسمی رایگەیاندبوو “80 هەزار کۆمپانیای جۆراوجۆر لە عێراق هەن کە تەنها 20 هەزاریان لە کاردان و بەرچاون”.
وتیشی: “60 هەزار لەو کۆمپانیایانە وەهمین و هیچ بوونێکیان نییە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



