زانیاری نوێ لەبارەی رووداوەكەی گوندی ئەشکەوت سەقا ئاشکرادەکرێت

SNN- بڕیار محەمەد
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەی زەوی و زاری نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەی لە گوندی ئەشکەوت سەقا دەشتی كۆیەی روویدا لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان سەدانی گوندەكەیان كرد ، دواتر لە كۆنگرەیەكەی ڕۆژنامەنووسیدا ئامانجی هاتنی شاندەكەیان خستە روو .
عوسمان كەریم ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمرۆ هاتووین بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رووداوەكەی هەفتەی رابردووی نێوان دوو بنەماڵەی گوندی ئەشکەوت سەقادا بكەین كە بەهۆیەوە 7 حەوت كەس كوژاران و دواتر راپۆرتێك دەنووسن و بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی بەرز دەكەنەوە ، بۆئەوەی ئەوانیش ئاراستەی حكومەت بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكە .
وتیشی : لە ساڵی 1984وە كێشەی زەوی و زار لەو گوندە هەیە بەهۆیەشەوە 16 كەس لە بنەماڵەی ئاغاكان و جووتیارانی ئەو گوندە كوژراون و لە شەری پێشوودا بنەماڵەکە 7 كەسی تریان كوشتووە، بۆیە دەبێت ئەمجار كێشەی ئەو گوندە بە تەواوەتی چارەسەر بكرێت، یاساش رۆڵی خۆیی ببینێت .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە راپۆرتەكەماندا تەواوی هۆكارەكانی دروست بوونی ئەو كێشەیە دەخەینە روو دواتر لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش قسە دەكەین بۆ ئەوەی هەم سەرۆكی حكومەت و هەمیش وەزیری كشتوكاڵ و هەمیش وەزیری ناوەخۆ لەسەر ئەو بابتە بێنە دەنگ و كێشەكە چارەسەر بكەن .
گوندی ئەشكەوت شەقا دەكەوێتە 30 كیلۆمەتری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر لە سنووری قەزای كۆیە و ژمارەی دانیشتوانی لە ئێستادا نزیكەی 20 ماڵان و هعەفتەی رابردوو بەهۆی كێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو بنەماڵەشدا چوار كەس كوژارن و 3كەسیش بریندار بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


