وێنە:له خولی باسكه‌ی نایابی عێراق نه‌وتی باكوور دێربی ده‌باته‌وه

دیمەنێک لە یاریەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه 5/1/2021 ) له شاری كه‌ركوك و له هۆڵی ( حه‌جاج ) دێربی شاره‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌وتی باكوور و گازی باكوور به‌رێوه‌چوو، یاریەکە به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باكوور به جیاوازی 5خاڵ و به‌نجامی 78-73 ته‌واو بوو.
له چاره‌گی یه‌كه‌مدا یانه‌ی گازی باكوور باشتر ده‌ركه‌وت و توانی ئه‌و چاره‌گه به ئه‌نجامی (22-15 ) خاڵ بباتەوە.
له چاره‌گی دووه‌مدا یانه‌ی گازی باكوور به هه‌مان چاره‌گی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت و توانی پارێزگاری له پێشكه‌وتنی خۆی بكات و به ئه‌نجامی ( 40—32 ) خاڵ كۆتایی پێبهێنێت.
له چاره‌گی سێیه‌مدا ، یاریزانانی نه‌وتی باكوور توانیان كۆنترۆڵی یاریه‌كه بكه‌ن و به ئه‌نجامی 58- 53 خاڵ پێشبکەون.
چاره‌گی چواره‌م و كۆتایی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش کردوو ئاستیان وه‌ك یه‌ك بوو،ئه‌نجامی كۆتاییش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باكوور به ئه‌نجامی ( 78-53)خاڵ تەواو بوو.
پاش یاریه‌كه و سه‌باره‌ت به ئه‌نجام و ئاستی تیپه‌كه ( محه‌مه‌د ره‌حیم ) راهێنه‌ری نه‌وتی باكوور وتی:” لە ئه‌نجامی یاریه‌كه تا راده‌یه‌ك نزیك بووین له یه‌ك ، پاش ئه‌وه‌ی له دوو چاره‌گی یه‌كه‌مدا دوا كه‌وتبووین ، توانیمان بگه‌رێینه‌وه و بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین،یاریزانه‌كانمان ئه‌وه‌ی بۆیان دارێژرابوو ئه‌نجامیاندا و توانیان ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێبهێنین .

More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



