لە خولی پلە یەکی عێراق حه‌ویجه بردنەوە تۆماردەکات و داقووق یه‌كه‌م پلیتی سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ر كرد

دیمەنێک لە یارییەکان
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی عێراق بۆ یانه‌كانی كه‌ركوك ، رۆژی سێشەممە ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغه‌كه به‌رێوه‌چوو و تیایدا یانه‌ی حه‌ویجه بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردوو داقووقیش یه‌كه‌می پلیتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریگای باباگوڕگوڕ و له یارییه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م ،هه‌ردوو یانه‌ی مووسه‌ڵا و حه‌ویجه رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی حه‌ویجه به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ ته‌واو بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش تیپی سه‌ركه‌تووی ئه‌م گرووپه دواخرا بۆ گه‌ڕی سێیەمی قۆناغه‌كه ، به‌دیاری كراوی یاری نێوان حه‌ویجه و دووبز ، یانه‌ی حه‌ویجه خاوه‌ن سێ خاڵە له یه‌ك یاریدا ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مووسه‌ڵا خاوه‌نی سێ خاڵه له دوو یاریدا.
له یارییه‌كی تری ئه‌و گه‌ڕه‌دا و له ركابه‌رییه‌كانی گروپی دووه‌م یانه‌ی داقووق دووه‌م پلیتی نوێنه‌رایه‌تی بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق ناوچه‌ی باكووری ده‌سته‌به‌ركردوو پاش بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی شۆریجه به ئه‌نجامی 5-2 گۆڵ، له‌و یارییه‌ی له یاریگای سۆلاڤی نوێ به‌رێوه‌چوو.
بەم بردنه‌وه‌یه یانه‌ی داقووق كۆی خاڵه‌كانی بوون به شه‌ش خاڵ له دوویاریدا .

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



