
موحسین رەزای
SNN
موحسین رەزای فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەمینداری گشتی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ئێستادا رایگەیاند: هەناردەی ئێران بۆ عێراق ساڵانە بەهاکەی دەگاتە 10 ملیار دۆلار و ئەم ژمارەیەش دەتوانرێت زیاتر بکرێت.
رەزای بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: ئێمە دەتوانین هەناردەکانمان بۆ عێراق زیاتر بکەین و بیکەینە چەند هێندەی ئێستا ئەویش لە رێگەی پتەوکردنی زیاتری بوارە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان و هەوڵ دەدرێت شارەکانی ئیلام و کرماشان بکرێتە شارێکی بازرگانی بۆئەوەی بتوانین هەرناردەکان بۆ عێراق نزیکتر و خێراتربێت.
رەزای لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد: گەر هەناردەکانی ئێران نەبوایە بۆ عێراق ئێستا کاریگەری گەمارۆی ئابووری 10 هێندە زیاتر دەبوو لەسەر ئێران، بەڵام بەهۆی عێراقەوە ئێران بە بەهێزی دەمێنێتەوە، دەشتوانین سود لە عێراق وەربگرین زیاتر لەوەی کە ئێستا هەیە تا ئێرانی پێ بەهێزتر بکەین.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



