
ماوریسیۆ پۆچتینۆ
SNN Sport
ماوریسیۆ پۆچتینۆ راهێنەری نوێی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، پەیامێکی ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنە کردوو رایدەگەیەنێت کە خولی یانە پاڵەوانەکان گرنگترین نازناوە بە نسبەت یانەکەیەوە.
لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات و یاریەکەش لە مانگی شوباتی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
پۆچتینۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر بە یانەی سانت ئیتیان لە خولی فەرەنسا وتی:”بۆ یانەی پاریس سانجێرمان خولی یانە پاڵەوانەکان گرنگترین پاڵەوانێتییە،بێگومان ئاڵنگارییەکی گەورەیە،ئێستا گرنگترین شت ئەوەیە کە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە ئامادە بیت،ئێمە گروپێکی نایابمان هەیە و دڵنیاین لەوە”.
لەسەر هاتنی میسی بۆ پاریس سانجێرمان وتی:”هەر یاریزانێکی گەورە بۆ پاریس بێت بەخێربێت،بەڵام ئێمە باسی ئەوە ناکەین،کاتی ئەوە دەبێت قسە لەسەر گواستنەوەی یاریزانان بکەین،بەڵام لە پاریس سانجێرمان پێشوازی لە یاریزانی گەورەو نایاب دەکرێت”.
پۆچتینۆ تا 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان واژوو کردووەو شوێنی تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئەڵمانی پێشووی گرتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



