زانیاری لەسەر شێوازی کارکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا و بڕی ئەمپێری ماڵان ئاشکرا دەکرێت

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN
وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند: بەم نزیکانە کار پێکردن بە پێوەرى زیرەکى کارەبا لە چەند گەڕەکێکى ناو شارى سلێمانى دەخرێتە کار و بە کارپێکردنى و بەستنى بە سیستمەوە کاریگەرى راستەوخۆى دەبێت لە رێژەى بەکارهێنان و زیادبوونى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا”.
سیروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى کارەباى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: تاوەکو ئێستا لە ناو شارى سلێمانیدا 153 هەزار و 800 پێوەرى زیرەکى کارەبا بۆ 56 گەڕەک دانراوە، کە هێشتا تیمەکان بەردەوامن لە دانانى پێوەرى زیرەک بۆ ئەو گەڕەکانەى کە پێوەریان بۆ نەبەستراوە و بڕیاریشە لە ئایندەیەکى نزیکدا کار بە پێوەرى زیرەکى کارەبا لەو گەڕەکاندا بکرێت کە پێوەریان بۆ دانراوە.
وتیشى “پێوەرى زیرەک بڕى 40 ئەمپێر کارەبا دەداتە ماڵان و ئەگەر هەر ماڵێک لەو بڕە زیاتر کارەبا بەکاربهێنێت ئەوا بەپێى سیستەم، یەکەم جار بۆ ماوەى 45 چرکە کارەباکەى دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە کارەباکەى دەگەڕێتەوە وەکو ئاگادار کردنەوەیەک کە کارەبا زیاد لە پێویست بە کار هاتووە، بۆ جارى دووەم و ئەگەر لە ماوەى 30 خولەکدا چەند جارێک کارەبا زیاد بەکار هات بە جۆرێک تێکڕاى ماوەى زیاد بە کارهێنانى کارەبا بگاتە 45 چرکە ئەوا کارەباى بەکارهێنەر دەبڕێت و پاش 150 چرکە کارەباکە دەگەڕێتەوە، ئەگەر بە هۆى زیاد بەکارهێنانى کارەبا لە ماوەى 30 خولەکدا 5 جار بڕینى کارەبا لەسەر یەک روو بدات ئەوا کارەباى بەکارهێنەر دەبڕێت و پاش 45 خولەک کارەباکەى بۆ دەگەڕێتەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”بە خستنە کارى پێوەرى زیرەک وزەیەکى زیاترى کارەبا دەگەڕێتەوە و ڕێگریەکى تەواو دەبێت لە زیادەڕوى کردنە سەر کارەبا و پێدانى کاتژمێرەکانى کارەباش زیاتر دەبێت وەکو لەوەى هەیە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



