“بەرزبوونەوە نرخى دۆلار كێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچییهكاندا دروستكردووه”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كێشه‌ى بۆ كرێنشينان دروستكردووه، ده‌شڵێت: “رۆژانه خاوه‌ن موڵك و كرێچییه‌كان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن به‌هۆى هه‌بوونى كێشه‌وه”.
كارزان ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ كرێنشينان دروستكردووه، رۆژانه كرێچى و خاوه‌ن موڵكه‌كان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشانه”.
له‌باره‌ى نموونه‌ى ئه‌و كێشانه‌وه وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه زۆر باوه ئه‌وه‌یه پێشتر خاوه‌ن موڵكه‌كان كرێیان به دینار وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێستا به‌شێكیان كردوویانه به دۆلار، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێشتر كرێچییه‌ك به 200 دۆلار موڵكێكى گرتبێت ئێستا پێویسته له‌برى ئه‌وه‌ى 240 هه‌زار دینار بدات نزیكه‌ى 300 هه‌زار دینار بدات، زۆرینه‌ى كرێچییهكانیش ئاماده‌نین كرێ به دۆلار بده‌ن و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى دروستكردووه”.
ئه‌و به‌رپرسه هۆشدارى ده‌دات له به‌رده‌وامى ئه‌و كێشه‌یه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌و كێشه‌یه به دڵنیاییه‌وه له ئه‌گه‌رى چارهسهرنهكردنیدا قوڵتر له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه ده‌بێت و رووداوى خراپى لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاوڕێك له‌م بابه‌ته بداته‌وه”.
بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی كرێنشینان ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنشین بوونیان هەیە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



