“مامۆستایان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ناچینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن”

قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره رۆژى 10ى كانونى دووه‌م، پرۆسه‌ى خوێندن له‌نێو قوتابخانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه، ده‌شڵێت: “رۆژانه مامۆستایان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن كه ئاماده نین بچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موسلیم عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا به SNNى راگه‌یاند: “وه‌ك ئه‌وه‌ى بڕیارى لێدراوه رۆژى 10ى كانونى یه‌كه‌م پرۆسه‌ى خوێندن له‌نێو هۆڵه‌كانى خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ پۆلى 12، هه‌رچه‌نده بڕیاریشه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆچوونى خۆى پێش ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بكات له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش گڵۆپى سه‌وزى ده‌ستكردنه‌وه به پرۆسه‌ى خوێندن هه‌ڵبكه‌ن”.
وتیشى: “ئێمه پێمانوایه له ئێستادا هیچ دۆخ و بیانوویه‌ك نه‌ماوه كه پرۆسه‌ى خوێندنى پێ دوابخرێت”.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى بایكۆت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ى كه ئێمه هه‌مانه بریتیيه له ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن به‌هۆى بایكۆته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوودا روویدا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى رۆژانه ده‌یانبیستین و مامۆستایان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ده‌ستبه پرۆسه‌ى خوێندن بكاته‌وه، تاوه‌كو مووچه و شایسته داراییه‌كانى مامۆستایان له‌كاتى خۆیدا دابهشنهكرێن ناچینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



