
وێنەی نەخۆشخانە
SNN
پاشئەوەی ژمارەیەک راوچی تەقە لە ئەفسەرێکی پۆلیسی دارستان دەکەن و برینداری دەکەن، کەمێک لەمەوبەر دوو لە هێرشکارەکان دەستگیر کران.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند راوچییەک لە سنووری ناحیەی سەنگاو تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دەکەن و بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دارستانی ناحیەکە بریندار دەکەن، پاشئەوەی گولـلەیەک لە پشتی دەدرێت و لە سنگیەوە دەردەچێت.
هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان بە SNNی راگەیاند “هێرشکارەکان پێنج کەس بوون و دووانیان کەمێک لەمەوبەر دەستگیر کراوە”.
وتیشی: “تۆمەتبارەکان دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە و ئاژەڵی راوکراویشیان پێبووە، کە مەفرەزەکەی ئێمەیان بینیوە تەقەیان کردووە و هەڵاتوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد “تۆمەتباران لە هەر پلە و پۆستێکدا بن و هەر ناوێکیان هەبێت ئێمە دەیاندەینە دادگا، ئاشکراشیکرد کە رائید کارزان نورەدین تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانەیە”.
دوای رووداوەکەش لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەشاری سێلمانی لە نەخۆشخانەی شار سەردانی ڕائید كارزان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سەنگاوی كرد كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند ڕاوچییەكەوە تەقەی لێكرا و بەفیشەك بریندار كرا.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەنزیكەوە سەردانی ئەفسەرەكەی پۆلیسی دارستانی كرد تا ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی بێت هەر لەوێ ڕایگەیاند بكەرانی كردەوەكە دوو جار یاسایان شكاندووە جارێكیان خەریكی كاری ناسایی بوون لەهەمانكاتدا تەقەیان لە كارمەندان و ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ كردووە، بۆیە بەزووترین كات سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی یاسا دەكەینەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



