
دیمەنێک لە یاریەکە
SNN Sport
دوای 16 یاری لە خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس کۆتایی ئەنجامە باشەکانی یانەی ئەیسی میلان هێناو تووشی یەکەم شکستی کرد لەم وەرزە.
هەردوو یانەی ئەیسی میلان و یۆڤانتۆس لە یارییەکانی هەفتەی 16ی لالیگا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یۆڤانتۆس توانی یاریەکە 3-1 بباتەوەو میلان تووشی یەکەم شکستی ئەم وەرزە بکات.
سەرەتا یانەی یۆڤانتۆس دەستپێشخەری کردوو توانی لە خولەکی 18 گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن کییزا بکات، بەڵام کالابریا توانی ئەنجامەکە بۆ میلان یەکسان بکاتەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانی لە خولەکی 62 گۆڵی دووەم و پێشکەوتن لە لایەن یاریزان فیدریکۆ کییزا بکاتەوەو 2-1 پێشکەوت.
دواتر مکینی توانی لە خولەکی 76 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بکات و یاریەکە 3-1 ببەنەوە.
سەرەڕای ئەم دۆڕانە، میلان بە 37 خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە، یانەی یۆڤانتۆس بە 30 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت و سوودی لە شکستی هەردوو یانەکەی شاری میلانۆ بینی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



