
میسی و گریزمان
SNN Sport
لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی دووەمی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای سان مامێسی ئاتلەتیک بیلباو بردنەوەیەکی بە نرخ و گرنگی بە دەستهێناو توانی 3-2 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو بباتەوەو سێیەم بردنەوەی لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دەست بهێنێت.
بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، سەرەتا لە خولەکی 3 ویلیامز گۆڵی پێشکەوتنی یانەی بیلباوی کرد، بەڵام لە خولەکی 14 پیدری وەڵامی بیلباوی دایەکەوەو گۆڵی یەکسانبوونی کردەوە.
دواتر پیدری لە خولەکی 38 پاسێکی بە میسی دا، ئەویش توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ یانەکەی بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم میسی توانی بە ئەسیستێکی گریزمان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی بکات و ئەنجامەکە بکاتە 3-1.
لە خولەکی 90ی یاریەکە مۆنیایین توانی گۆڵی دووەم بۆ بیلباو بکات، بەڵام لە کۆتایدا یاریەکەیان 3-1 دۆڕاند و لە ژێر دەستی مارسلینۆی راهێنەری نوێ تووشی یەکەم شکستبوون.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بووە 31 خاڵ و بۆ پلەی سێیەم سەرکەوت.
یانەی بیلباویش بە 21 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


