بە دەستکاریکردنی بەندێکی دەستوور، بڕیارە ترەمپ لەسەر حوکم لاببرێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN
پاش ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا لە ئەمریکا روویداو بەشێکی زۆر لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەریداگرت، بەشێک لە ئەندامانی کۆشکی سپی و کەسایەتییە سیاسییەکانی کابینەی ترەمپ دەستیان لەکارکێشایەوە.
بەپێی راپۆرتێکی CNN، رۆبێرت ئۆبرایان راوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا و جێگرەکەی لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش دەکەن، هەروەها سارا ماسیۆس جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی بەهەمانشێوە دەستی لەکارکێشایەوەو لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد ” کە هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکات بەهۆی ئەو توندوتیژییەی لە کۆنگریس روویداوە”.
بەهەمانشێوە ئان لۆرید، بەرپرسیاری بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی کۆشکی سپی دەستی لەکارکێشایەوە، بەهۆی گرژییەکانی نێو کۆنگرێس، لەکاتی ئێستادا لەنیو ئەندامانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا دابەشبوونیکی بەرچاو دەبیندرێت، بەشێکیان بە ئاشکرا دژی ترەمپ و ئەو کارانەن کە بەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسدا هێناویەتی.
بەپێی هەواڵێکی ABC نیوس، بەشێک لە وەزیرەکانی ئەمریکا دەیانەوێت مادەی 25ی دەستووری ئەمریکا گۆڕانکارییەکی بچووکی تێدا بکەن و راستەوخۆ ترەمپ لەسەر دەسەڵات لاببنەو جێگرەکەی شوێنی پڕ بکاتەوە تا بوونی بایدن بە سەرۆک، رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەمە ڕووبدات.
دوێنی لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ دوای لە لایەنگرانی کرد کە بێنە بەردەم باڵەخانەی کۆنگرێس بۆ ئەوەی ئەمریکا ڕزگاربکەن و چیتر ئەو ساختەکارییە قبوڵ نەکەن، بۆیە هەوادارانی بەدەم داواکەیەو هاتنە نێو باڵەخانەی کەپیتاڵەوەو گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویداو، چوار خۆپیشاندەر گیانیانلەدەستداو ژمارەیەکی زۆریش پۆلیس و هێزەکانی بەرگری برینداربوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


