گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (7/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- پادشای جادووگەران.
- پەیوەندی نێوان میسی و پیدری سەرکەوتن بە بلاوگرانا دەدات و ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دوو گۆڵ دەکات و ئەویتریش پیدری تۆماری دەکات.
- یەکەمجارە لەم وەرزە بەرشەلۆنە لە ناوچەی خولی یانە پاڵەوانەکان خۆی دەبینێتەوەو لە پلەی سێیەم دێت.
- ئێستا یانەکە لە پلەی سێیەم دێت بە جیاوازی 5 خاڵ لە ریاڵ مەدرید و 7 خاڵ لە ئاتلەتیکۆمەدریدی یەکەم.
- ئەلینا تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی خیتافی دەکات.
- بۆمبی کۆرنێلا، 1-0 لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەباتەوەو لە جامی شا دەیکاتە دەرەوە.
- بەرشەلۆنەی ئافرەتان 5-0 یاری دێربی لە ئیسپانیۆل دەبەنەوە لە یاریگای کامپ نۆ.

مارکا:
- کۆرنێلا دووجار.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید جارێکی تر بە یانەیەکی پلە سێ لە جامی شا دەدۆرێت و گومان لەسەر داهاتووی خۆی جێدەهێڵێت.
- “ئەگەر ساڵی داهاتوو بمێنینەوە، دەبێت بە دوای چارەسەردا بگەڕێین”.
- هەرچەندە جواو فلیکس سەرەکی بوو، رۆخبلانکۆس نەیتوانی لەو کارەساتە رزگاری ببێت.
- بیلباو2-3 بەرشەلۆنە… مارسلینۆ لەگەڵ میسی و پیدری بەریەکدەکەوێت.
- بلاوگرانا دوای گۆڵی ویلیامز دەگەڕێتەوەو سێ گۆڵ دەکات کە میسی دوو گۆڵ و پیدریش گۆڵێک دەکات و گۆڵێک دروست دەکات.
- درێنتی دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیاو یاری بۆ یانەیەکی پلە سێ دەکات و پەیوەندی بە یانەی رایسینگ مورسیا دەکات.

ئاس:
- کۆرنیلازۆ.
- ئاتلەتیکۆمەدرید جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ رێگای دۆڕان و لە جامی شا بە یانەی کۆرنێلا 1-0 دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوە.
- سیمیۆنی:”دەبێت چارەسەر بدۆزینەوە ئەگەر ساڵی داهاتوو لە ئاتلەتیکۆمەدرید مامەوە.
- ریاڵ مەدرید مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %10 کەمدەکاتەوەو ئەمەش رامۆس لە یانەکە زیاتر دووردەخاتەوە.
- یانەکە پلانی داناوە ئەم مووچە بەم رێژەیە کەمبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پادشاو جادووگەرەکان.
- دوو گۆڵی میسی و گۆڵێکی پیدری دژی بیلباو، سێ خاڵی بە نرخ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە دەست دێت و بۆ پلەی سێیەم بەرزدەبێتەوە.
- یانەی کۆرنێلا لێدانێکی کوشندە لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی پێشەنگی لالیگا دەدات لە جامی شا و 1-0 شکستی پێدێنێت و دەیکاتە دەرەوەو دوای گۆڵەکەی ئەدریان کوڕەکانی سیمیۆنی نەیانتوانی بگەڕێتەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


