سەدان کەس لە نەوەی نوێ دەستیانلەکارکێشایەوە و جوڵانەوەکەش رەتیدەکاتەوە

SNN
ئەمڕۆ 200 ئەندامی نەوەی نوێ کە چەندین رێکخەری نەوەی نوێیان تێدایە، رایانگەیاند لە جوڵانەوەکە دەرکراون، ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەش رەتیدەکاتەوە ئەو کەسانە ئەندام بووبێتن لە جوڵانەوەکە.
ئەو کەسانە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاندبوو: ئێمە 200 کەسین کە حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ و رێکخەرانی ئۆفیسەکانی جوڵانەوەکەمان تێدایە بڕیارمانداوە دەستلەکاربکێشینەوە بەهۆی خراپ مامەڵەکردنی جوڵانەوەکە و تەشهیرکردن و سوکایەتیکردن بە ئەندامەکان.
راشیانگەیاندبوو کە ئەو ئەندامانە لە ئۆفیسە جیاوازەکانی قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و کەرکوک کاریان کردووە.
لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ئەندامانە، SNN پەیوەندیکرد بە هیمداد شاهین ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کە ناوبراو رەتیکردەوە ئەو کەسانە پێشتر ئەندامبووبێتن لە جوڵانەوەکە و وتی: “ئەو کەسانە هەرگیز لە جوڵانەوەکەدا نەبوون و لە دەرەوە بە پاس هێندراونەتە سلێمانی”.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو سەدان کەسە لە جوڵانەوەکە لەدوای ئەوەیە دوو رۆژ لەمەوبەر ساڵیادی دامەزراندنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


