
ئەنتونی جۆشوا
SNN Sport
بۆکسێنەری بە ناوبانگی بەریتانی ئەنتونی جۆشوا،نزیکبووەتەوە لە وازهێنان و رایدەگەیەنێت کە ئەوپەڕی پێنج ساڵی ماوە لە ژیانی وەرزشدا و دواتر وازدەهێنێت.
لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا بەریتانییەکان بڵاویانکردووەتەوە جۆشوا وتی:”ئەمە سەرەتای کاری من نیە،من وا کۆتایی بە پیشەکەم دەهێنم،من کەسێم نیم ئێستا بیر بکەمەوە،من هەمووکات پلان بۆ داهاتوو دادەنێم، بۆیە وا لە کۆتایی پیشەکەم نزیکبوومەتەوە”.
لە کۆتایدا دەڵێت:”پێنج ساڵم ماوە لە بنەڕەتدا، ئەوەی گرنگە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادە،زۆر کەمم ماوە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە،بۆیە کاتێک دەبینیت ئۆڵۆمپیادی داهاتوو دەکرێت،ئەوکاتە من لە کۆتایی کارەکەمدام و نەوەی داهاتوو دێت”.
جۆشوا پاڵەوانی کێشی قورسی جیهانە و لە 21 رووبەڕووبوونەوەی رابردوو یەک شکستی هێناوە، 20 جەنگەکەی تری بە لێدانی کوشندە بردووەتەوە.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش



